پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بڕیای كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی دا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئیسكۆ بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی داوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌ی شاهانه جێبهێڵێت .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه باوكی ئیسكۆ وبریكاره‌كه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیان ئاگادار كردۆته‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌و یاریزانه ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كات له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا.
هۆكاری رۆشتنی ئیسكۆ له یانه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه زیدان وه‌كو پێویست پشت به تواناكانی نابه‌ستێت و گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2022 كۆتایی دێت.