پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیسكۆ ئالاركۆنی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئیسكۆ له وه‌رزی ئه‌مساڵ نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست متمانه‌ی زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت .
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت به خواستن له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیسكۆ بن له‌گه‌ڵ مافی فرۆِشتنی هه‌میشه‌یی به بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه به بریكاره‌كه‌ی ئیسكۆیان ڕاگه‌یاندووه كه یانه‌یه‌كی نوێ له ئینگلته‌را بۆ ئیسكۆ بدۆزنه‌وه.