پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ته‌نها له به‌رامبه‌ر یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه موچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی نزیك له به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه مێسی به هیچ جۆرێك نایه‌وێت له به‌رامبه‌ر جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی بێت وموچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه به تایبه‌ت كه له هاوینی ڕابردووه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه وبارتۆمیۆ باش نییه .
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی نزیك مێسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مێسی ئه‌گه‌ر بڕیار بدات موچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه ته‌نها یه‌ك مه‌رجی هه‌یه ئه‌ویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه .
تاوەکو ئێستا کارگێڕیی به‌رشه‌لۆنه لەگەڵ چەند یاریزانێک رێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە.