داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكەی دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكەی دەكات .

لە نوێترین لێدوانیدا مێسی دەڵێت: ئەو كاتەی داوای ڕۆشتنم لە یانەكەم كرد هەندێك هەڵەم كرد  و داوای لێبوردن لە هەر هاندەرێكی یانەكە دەكەم كە بێزارم كردبێت .

لە درێژەی قسەكانیدا مێسی دەڵێت: بێگومان دام بە هەڵەكانمدا دەنێم بەڵام دڵنیابن ئەوەی كردوومە تەنها لە پێناو ئەوەبووە بەرشەلۆنە باشتر بێت. 

مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێیوایە بێدەنگ بووایە باشتر دەبوو و گوتی "دەبووایە رێگە بدەم بارودۆخەکە وەک چەندینجاری پێشوو تێپەڕێت، بەڵام بەمدواییە هەندێک شت ئازاریان دام و بەو شێوازە گوزارشتم لە دۆخەکە کرد".

لە كۆتایشدا مێسی ئاماژەی بەوەكرد كە هەركەسێك ئەو بناسێت دەزانێت كە جگە لە بردنەوە و سەركەوتن هیچی تری ناوێت و بەردەوامیش لە نێو یاریگا بۆ ئەو ئامانجە دەجەنگم .



PM:07:44:30/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌