پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
ئه‌ڵمانه‌كان هه‌میشه به پێشه‌نگی گۆڵپارێزانی ده‌زانن و وا ده‌زانن كه ئه‌و چووه نێو گۆڵی یاریگه و به‌رگری له تۆڕی گۆڵی تیپه‌كه‌ی كرد ئیتر گۆڵكردن ئه‌سته‌م ده‌بێت .
مانوێل نوێر ئه‌و یاریزانه‌ی له 27 ی مارسی 1986 و له ولاَتی ئه‌ڵمانیا له دایك بووه له ئێستادا بۆته سه‌ر تۆپی گۆڵپارێزان و هه‌ر تیپێك كه به‌رامبه‌ر تیپه‌كه‌ی مان یاری ده‌كات ده‌بێت ته‌كنیكی جیاواز په‌یڕه‌و بكات تا بتوانێت گۆڵ له تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات ، هه‌ربۆیه ئه‌و یاریزانه له نێو یاریگه بۆته به‌ربه‌ستی ته‌واو و تیمه‌كان و ڕاهێنه‌ران به وریاییه‌وه چاودێری جوڵه‌كانی ده‌كه‌ن .
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 34 ساڵه خه‌ونی زۆره و هه‌میشه ده‌یه‌وێت یه‌كێك بێت له پارێزگارانی ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كیشه له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌م له كاتی لێدانی په‌ناتی كه ده‌توانێت به وردی چاودرێری گۆڵكاران بكات هه‌م به‌ربه‌ستێكی پۆلاَینه و زۆرترین تۆپ ده‌گێڕیته‌وه .
مانۆێل نۆێر زیاترە لە گۆڵپاڕێزێك :
نۆێر بە وردی چاودێری لێدانی سزا دەكات ئاگاداری دەبێت ئەمەش وادەكات كەتیپی بەرامبەر چەندین ھەلی گۆڵ كردن لەدەست بدەن ئەو دەتوانێت ھاوسەنگی ھێڵی بەرگری تیپەكە ڕابگڕێت ئەوەش بەرێنماییدان بەیاریزانانی ھێڵی بەرگڕی بە پشت بەستن بە كۆمەڵێك حاڵەتی دەرونی و جەستەیی
لەبەر ئەوەی ھەر بەسروشتی خاوەن جوڵەی ئازادە لە یاریگاكاندا جوڵەكانی جوڵەی ژیرانەیە ئەمەش تایبەتمەندیەكی دیاری خۆیەتی .
دواجار ئه‌و یاریزانه له ساڵی 2009 تا ساڵی 2016 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵَمانیا بووه و له 74 یاری دا بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شداری كردووه .