گورزێكی‌ كوشندە بەر ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە كەوت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بە فەرمی‌ بڕیاری‌ دواخستی‌ جامی‌ پاڵەوانانی‌ نێودەوڵەتی‌ درا بەهۆی‌ ڤارۆسی‌ كۆرۆناوە كە بڕیار بوو ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

كۆمپانیای‌ بە بازاڕكردن و خاوەنداری‌ جامی‌ نێودەوڵەتی‌ پاڵەوانان ئاشكرای‌ كردووە كە ئەم ساڵ ئەو جامە دۆستانەیە بەڕێوەناچێت بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە كە بڕیاربوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا و ئاسیا بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە هەردوو یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە بڕی‌ 18 ملیۆن یۆرۆ زەرەر دەكەن لەم بڕیارە چونكە بڕیاربوو هەردوو یانەكە لە میانەی‌ یارییەكی‌ ئەم جامەدا لە ئەمریكا ڕووبەڕووی‌ یەكتر ببنەوەو یاری‌ كلاسیكۆ ئەنجام بدەن و بە پێی زانیارییەكان جامەكە بۆ ساڵی‌ 2021 دوادەخرێت .


PM:04:07:11/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌