پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 8 / 12 / 2019 و له نێو هۆڵی فه‌یحا له ولاَتی سوریا یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا ده‌ست پێده‌كات .
له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ڕاهێنه‌ری ڕزگار ڕه‌ووف روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی سوریایی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌بێته‌وه و بڕیاره فیكه‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 6:00 ی ئێواره بێت .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن.