پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5 / 12 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداو 24 له ولاَتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چن و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر به‌حرێن و قه‌ته‌ڕیش له‌به‌رامبه‌ر سعودیه یاری ده‌كه‌ن .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌حرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی عهبدولاَ بن خه‌لیفه كه تایبه‌ته به یانه‌ی دحیلی قه‌ته‌ڕی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و ئه‌و یارییه‌ش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یاریزانه‌كانی كاتانێچ قورسه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا و له كۆی 3 یاری عێراق نه‌یتوانیوه له هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن بباته‌وه ، هه‌ربۆیه ئه‌م یارییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین گرنگی خۆی ده‌بێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و كاتژمێر 8:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه و سعودیه به یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌ی ئه‌و یاریه‌ش دووباره ده‌كاته یاری كۆتای جامی كه‌نداو 24 .