پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێز كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 2 تا 5 / 5 / 2019 به‌رده‌وام بێت .
كچانی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌م ساڵیش به‌شداری له ڕكابه‌ری و ململانێكانی ده‌كات و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێن بۆ پله‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاریمان كردووه .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پیێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژه كه‌مپێكی مه‌شقی چڕمان ده‌ست پێكردووه و سه‌رله‌به‌یانیان و پاش نیوه‌ڕوان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ساڵ به باشترین پێكهاته به‌شداری له خوله به‌هێزه‌كه‌ی عێراق ده‌كات كه ڕكابه‌ری به‌هێزوو چه‌ندان كیژه پاڵه‌وان بۆ ئه‌نجام ململانێ ده‌كه‌ن .
حه‌یده‌ر كه مه‌شقه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌دات ووتی ، له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا هێزوو توانایی یاریزان و تیپه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت دووباره جامی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆشه‌ویست بهێنینه‌وه و وه‌ك هه‌میشه نوێنه‌ری شاری سلێمانی و كوردستان بین له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق دا .