پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا ده‌كات كه بڕیاره له به‌رواری 26 تا 28 نیسانی 2019 و له ولاَتی مالیزیا ئه‌نجام بدرێت .
له نێو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه شاكار محه‌مه‌د وه‌ك یاریزانی تیمی كاتایی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری ده‌كات و هاوشاندی هه‌ڵبژارده‌یی عێراق ده‌بێت .
هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق دوایی كه‌مپێكی مه‌شقی چڕ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كات و شاكاری پاڵه‌وانیش 35 ڕۆژ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام داوه .