پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / نیسانی 2019 هه‌فته‌ی 22ی یاریه‌كانی خوله‌كه به ئه‌نجامی دانی حه‌وت یاری به‌ڕێوه چوو .
له یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا و له نێو جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاودا یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی میوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد ، له‌و یاریه‌دا پلانه‌كانی دكتۆر یاسن مه‌ناف بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی دیكه درێژه‌ی هه‌بوو دوایی ئه‌وه‌ی به پێكهاته‌یه‌كی دیاری كرا‌و یاریه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام توانیان به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی گرنگی دیكه به‌ده‌ست بهێنن و پله‌یه‌كی دیكه‌ی ڕیزبه‌ندی خۆیان نزیكتر بكه‌نه‌وه له پێشه‌نگ .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به ئاستێكی به‌رز بینران و هێرشه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی هێرش به‌رانی هه‌ردوو تیپ بۆ تۆمار كردنی گۆڵ په‌ستانی خسته سه‌ر هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزانی هه‌ردوو تیپ تا له خوله‌كی 37 ی گێمی یه‌كه‌م و دوایی ئه‌وه‌ی یاریزان جوامێر حه‌مه ئه‌مین له یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی تاكه گۆڵی ئه‌و یاریه به‌هێزه تۆمار بكات و تا دوا خوله‌كه‌كانی یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه و به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه مایه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 33 خاڵ به‌رز كرده‌وه و خۆیان گه‌یانده پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .