پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 14 تا 16 / 3 / 2019 و له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت .
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه و به سێ كیژه یاریزانی به ئه‌زموون و ئاست به‌رز به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ین و بۆ نازناو و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ده‌چینه شاری دهۆك .
به‌ڵێن سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد بۆ پاڵپشتی و هاوكاریان و به‌ڵێنی دووپات كرده‌وه كه بۆ ئه‌نجام كۆڵ نه‌ده‌ن و هه‌رده‌م جامه‌كان بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن .
دواجار ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی كرد كه له نزیكه‌وه ئاگاداری تیپه‌كه‌یانه و خه‌م خۆر و پاڵپشتیانه .
جێگه‌ی باسه تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێنج ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه نازناوی پاڵه‌وانێتی كوردستان به‌ده‌ست دێنێت و هه‌روه‌ك له ساڵی 2018 ش پاڵه‌وانی عێراقیان له‌ده‌ست نه‌دا.