پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچان و كوڕانی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد درێژه‌ی هه‌یه‌و له دووه‌م ڕۆژی ڕكابه‌ری یارییه جیاوازه‌كاندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 / 3 / 2019 به‌ڕێوه چوو كچانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاویی دیكه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له ئاستی پێشكه‌وتوان 5 كم ڕۆشتن كچه یاریزان ( شیرین یاسین ) پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و له یاری هه‌ڵدانی ڕمح ( دێسك ) ئاسیا عه‌زیز توانی پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات و هه‌روه‌ك له هه‌مان یاری بژان خۆشی پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا .
له یاری 400 م به‌ربه‌ست شاجوان جه‌باری كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردوو له ڕاكردنی 5000 مه‌تریش ئامالی كیژه پاڵه‌وان نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌روه‌ك له یاری 800 م فه‌ڕه‌حناز سدیق پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا و له یاری 4 × 100 م به‌ریدیش كچانی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنایه‌وه .
ئه‌مه‌وله یاریه‌كانی لاوان و بۆ یاری سێ باز به‌هار ئه‌حمه‌د پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی له‌مل كرا .
له یارییه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان هۆنیا ڕه‌فعه‌تی كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌می له یاری 400 مه‌تری به‌ربه‌سه‌ت به‌ده‌ست هێنا و كوردستان به‌مۆش له یاری 200 م پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتونی له‌مل كرا .
دواجار له یاری بازی به‌رز دییه نزار له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌می له یاریه‌كه‌یدا .