پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 5 ئازاری 2019 یاری كۆتایی خولی ڕێكخراوی چیا به‌ڕێوه بچێت و جامی خوله‌كه بدرێته تیپی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م .
خوله‌كه تایبه‌ت بوو به ئاستی لاوانی یانه‌كان و هه‌روه‌ك دوایی ئه‌نجامه‌كانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی بگاته یاری كۆتایی .
له‌و باره‌یه‌وه یه‌ریڤان سه‌لاَح نوری ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ خولی لاوانی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ش له‌لایه‌ن ڕێكخراوی چیا جێگه‌ی پێزانینه كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م تیپه به‌شداره‌كان .
یه‌ریڤان ووتیشی ، بۆ یاری كۆتایی ئه‌م خوله‌ش ته‌واوی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت جامی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین .
جێگه‌ی باسه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 2 / ئازاری 2019 به یاری نێوان لاوانی یانه‌كانی نه‌ورۆز و ئاشتی تیپی دووه‌می یاری كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت كه له یاری كۆتایی ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه .