پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پته‌وبوونی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه به فه‌رمی گرێبه‌ستی چوار یاریزانی نوێ واژۆ كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 30 / 1 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی درێس به‌خشرایه ئه‌و یاریزانه نوێیانه كه‌بریتین له :
خه‌سره‌و محه‌مه‌د ئه‌مین - یاریزانی هێڵی به‌رگری
ته‌ها محه‌مه‌د غه‌ریب - یاریزانی هێڵی به‌رگری
عه‌لا عه‌زاب مته‌شه‌ڕ - یاریزانی هێرش به‌ر
محه‌مه‌د ڕه‌حیم زیاالدین - گۆڵ پارێز
له مه‌راسمێكی وه‌رزشی دا و له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی ئه‌و یاریزانانه‌ی كردوو هیوایی خواست ئه‌وان ببنه پاڵپشت و به‌رگریكاری ته‌واو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی شایسته و یه‌ك ده‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه‌ی تیپه‌كه پێكه‌وه كار بۆ ئه‌نجام بكه‌ن .