‌کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای به‌هێزتركردنی‌ پێكهاته‌ی‌ تیپه‌كه‌ی‌ ده‌كات


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وێب سایتی تیم تاک بڵاویکردوەتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یۆڤی داوای لە بەرێوەبەرانی یانەکەی کردوە  کە گرێبەست لەگەڵ  عوسمان دیمبلی بکرێت کە یانەی  ئەرسنال و لیڤەرپوڵ شەڕیانە لە سەری .

راشیگەیاندوە کە دۆن داوای کردوە  عوسمان دیمبلی فەرەنسی بهێننە ریزەکانی یوڤی بۆ زیاتر بەهێز کردنی هێلی هێرشبەر.

وێب سایتەکە ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە کە گرێبەست کردن لەگەڵ عوسمان دیمبلی ئاسان نابێت  کاتێک پەیوەندی بە لایەنی مادیەوە دەبێێت  کە  گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە دەگاتە 145 ملیۆن یۆرۆ .

دیمبلی پێش 18 مانگ پەوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد ، بەڵام لەم دوایەدا زۆر پرسیار دەکرێت لەسەر رۆشتنی لە یانەی کەتەلۆنی .

ئەم یاریزانە 21 ساڵەیە بوەتە جێگەی سەرسامی چەند یانەیەکی ئینگلیزی وەک ئەرسنال و لیڤەرپوڵ.

دیمبلی بە 105 ملیۆن یۆرۆ  پەیوەندی بە بەرشەلۆنە وە کرد .



PM:03:31:22/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 2421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌