پێشمهرگه سپۆرت -
نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلال، گاڵتەی بە تیپی پێشووی پاریس سانجێرمان دەكات پاش شكستەكەیان بەرانبەر بەرشەلۆنە
دوێنێ چوارشەممە لە یاریی چوننی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرشەلۆنە 3-2 لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.
لە هەژماری فەرمی بارسێلۆنا، لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام، وێنەیەکی ئاهەنگەکەی ڕافینیای بڵاوکردەوە، هاوکات کۆمێنتێکیشی لەگەڵدا نووسی: کاتێک یەکەم گۆڵت لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد.
نەیمار لەگەڵ پۆستەکەی بارسادا کارلێکی کرد، کە تیشک دەخاتە سەر ئاهەنگە بەناوبانگەکەی، بە ئیمۆجی گاڵتەجاڕانە کۆمێنتی کردووە، وەک پشتگیرییەک بۆ هاونیشتیمانەکەی و یانەکەی پێشووی.
نەیمار لە وەرزی 2013 تا 2017 یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، دواتر ڕووی لە سان جێرمان کرد تا ساڵی 2023