‌جواو فلێكس قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گرنگ كردووه‌ بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

جواو فیلیکسی ئەستێرەی پورتوگالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە جه‌ختده‌كاته‌وه‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بێرناردۆ سێلڤا كردوه‌ بێته‌ به‌رشه‌لۆنه‌.

ناوی سیلڤا لە هاوینی ڕابردووەوە پەیوەندی بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنەوە هەیە، بەڵام بارودۆخی ئابووری سەختی بەرشەلۆنە وایکردووە تا ئێستا گرێبەستەکە تەواو نەبێت.

جواو فیلێکس بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ ده‌ڵێت : بێرناردۆم ڕازیکردووە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی پەیوەستە بەخودی یاریزانەکەوە

جواو فیلیکس بە گاڵتەجاڕیەوە، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، "ئەگەر بێرناردۆ سیلڤا بێتە بەرشەلۆنە، داوای پداشت دەکەم”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموو ئەو شتانەی کە وتم ڕاستن، ئەگەر سیلڤاش بێتە بەرشەلۆنە، ئەوە جێگەی خۆشحاڵی دەبێت.

جواو ئاماژەی بەوەشکرد، بێرناردۆ سیلڤا زۆر وریایە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو شتێکدا، پرسیاری لەبارەی شوێنەکانی ژیان و چێشتخانەکانی سەردانیکردن و هەروەها پرسیاری سەلامەتی لێکردم.



PM:08:24:09/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌