پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی كوردستان به هاوكاری لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌ی و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ده‌ست پێكرد .
له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 20 / 1 / 2019 كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه میوانی كچانی یانه‌ی ئه‌كاد و له یارییه‌كی به‌هێزدا و سه‌رئه‌نجام كچانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 - 2 گێم بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به خاڵی گێمه‌كانی ( 26-24 / 15-25 / 21 - 25 / 25 - 8 / 15 - 7 ) یه‌كه‌م دوو خاڵیان مسۆگه‌ر كرد .
قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئه‌كاد ، ئافرۆده‌یت و كۆیه ) به‌ڕێوه ده‌چێت و یاریه‌كانی ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .