پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری به‌غداد پالاَوتنی كچانی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئاسیا ئه‌نجام دا و تێیداو له‌و پالاَوتنه سێ كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداریان كرد له یاریه‌كانی 100 م به‌ربه‌ست و ڕاكردنی 100 م و 400 م به‌ربه‌ست .
له یاری 100 م به‌ربه‌ست كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كوردستان به‌مۆ جه‌مال توانی ڕیكۆردی كاره‌بایی عێراق بشكێنێت و كاته‌كه‌ی به 15,77 بڕی كه پێشتر به ناوی ته‌مارا شاكر بوو به كاتی 16,7 .
هه‌روه‌ك له ڕاكردنی 100 م كاره‌بای كیژه یاریزان دییه نزار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و كاته‌كه‌ی 13,87 بوو ، ئه‌مه‌و له 400 م به‌ربه‌ست كاره‌بایی پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هۆنیا ڕه‌فعه‌ت بوو به كاتی 1,11.69 چركه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه نازناوه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا و توانیان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكه‌ن له یاریه‌كاندا .
بڕیار وایه فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق دوایی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداری له چه‌ندین پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی و ئاسیاوی بكات و له دیارترینیان پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا ده‌بێت كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی هۆنگ كۆنگ و له به‌رواری 15 تا 17 / 3 / 2019 به‌ڕێوه بچێت .