پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له یارییه‌كانی قۆناغی سێهه‌م و دوا قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیمی باله‌ی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( غاز جنوب ، به‌حری ، هه‌ولێر ، مه‌صافی شیمال ) له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كران .
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 22 ی نیسانی 2024 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به میوانداری ئه‌و یانه‌یه ده‌ست پێبكات و له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا و له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو تیمه‌كه‌ی شاری به‌صره ، غاز جنوب و به‌حری هاوشاری به یه‌ك ده‌گه‌ن په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه .
پاشان و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره ، پێشمه‌رگه‌ی میواندار ، میوانداری له هه‌ولێری قه‌لاَ و مناره ده‌كات و مه‌صافی شیمال -یش چاوه‌ڕوان ده‌بێت .