پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌له‌د بۆوه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و چواره‌م سێ خاڵیان له‌م قۆناغه مسۆگه‌ر كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 25 خاڵ به‌رز كرده‌وه .
جێگه‌ی باسه یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌به‌شداری حه‌وت یانه ئه‌نجام دراو هۆڵی داخراوی یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له یاریه‌كانی كرد .