پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پێكهاته‌ی كچانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیا دیاری ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ره‌و شاری به‌غداد به‌ڕێكه‌وتن .
هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( دییه نزار ، هۆنیا ڕه‌فعه‌ت ، كوردستان به‌مۆ ) یاریزانانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له‌و پالاَوتنه ده‌كه‌ن كه بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی 18 / 1 / 2019 له شاری به‌غداد ئه‌نجام بدرێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كچانی پێشمه‌رگه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بناغه‌ی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و پێكهاته‌ی كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ش له‌و ئاسته‌دا زۆر به‌هێزه هه‌ربۆیه به سێ كیژه یاریزان به‌شداری له‌و پالاَوتنه ده‌كه‌ین كه دوای دیاری كردنی یاریزانان له به‌رواری 15 تا 17 / 3 / 2019 له شاری باكۆن و له ولاَتی كۆریا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیا ده‌كه‌ن.