پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات ده‌بێته‌وه .
بڕیاره كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 12 / 1 / 2019 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی هه‌ولێر یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری حه‌وت یانه ده‌ست پێبكات و تێیداو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات ده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره له كاتژمێر 2:00 تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌له‌د یاری بكات و هه‌روه‌ك حه‌بانیه و قه‌ره‌قوش-یش سێهه‌م یاری یه‌كه‌م ڕۆژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له قۆناغی یه‌كه‌م كه یاریه‌كانی له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دران یانه‌ی شوڕته توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی - یش پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كرد .