پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری و دوا یاری خۆیان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و توانیان له یاریه‌كی به‌هێزدا له كچانی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ببه‌نه‌وه و نازناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 22 / 12 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی یانه به‌ڕێوه چوو تێیداو له گێمی یه‌كه‌مدا كچانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 25 - 17 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و گێمی دووه‌م دووباره بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه بوو دوایی ئه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه و به ئه‌نجامی 25 - 15 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
گێمی سێهه‌م كچانی ده‌ربه‌ندیخان بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و گێمه‌یان به 22 - 25 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
دواجار و له گێمی چواره‌م كچانی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی به‌هێز توانیان به ئه‌نجامی 26 - 24 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و دوا سێ خاڵیان مسۆگه‌ر كرد و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ زیات كردوو بوونه یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و گه‌یشتنه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .