پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 12 / 2018 یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات و تێیداو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور ) به‌شداری ده‌كه‌ن و له كۆتایش دوو تیپیان ده‌گاته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
كارزان فاتح ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی باله‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م یاری خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان له‌ه كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له نێوان كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئافرۆده‌یت ده‌بێت و تیپه‌كه‌شمان بۆ ئه‌نجام و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان یاری ده‌كات و ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان كردووه .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ووتیشی ، پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌و كیژه یاریزانان بۆ ئه‌نجام ده‌چنه نێو یاریگه تا به پله‌ی یه‌كه‌م خۆمان بگه‌یه‌نینه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .