پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك له یاریزانانی خوله‌كانی پله یه‌ك و پله نایاب سامان ساڵح ڕۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی خه‌لاَتی بۆ باشترینه‌كانی خوله‌كان دیاری كردوو له پاش ئه‌وه‌ی له هه‌شت هه‌فته‌ی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان-یش ڕێباز یونس گۆڵ پارێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆی یارییه‌كانی دا توانی كه‌مترین گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار بكرێت خه‌لاَتی باشترین گۆڵپارێزی پێ به‌خشرا .
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌لاَته‌ش ڕێباز یونس گۆڵ پارێزه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی زۆر به‌ڕێز سامان ساڵح ده‌كه‌م كه وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ وه‌رزشكاران خه‌لاَتی تایبه‌تی دیاری كردووه و منیش وه‌ك یه‌كێك له یاریزانانی خولی پله نایاب توانیم ئه‌و خه‌لاَته به‌ده‌ست بهێنم .
هه‌روه‌ك ڕێباز سوپاسی یانه‌كه‌ی و ڕاهێنه‌ره‌كانی كرد كه پاڵپشتی له‌و ده‌كه‌ن و هیوایی خواست له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .