پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌هۆی ئه‌نجامه باشه به‌رده‌وامه‌كانی له مانگی 11 / 2018 و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خه‌لاَتی باشترین ڕاهێنه‌ری له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردستان 24 پێدرا .
به‌خشینی ئه‌و خه‌لاَته به‌ر له ده‌ست پێكی یاری دێربی شاری سلێمانی بوو كه له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆزدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی ئه‌نجام دراو تێیداو قه‌ڵغانی به‌شی وه‌رزشی كه‌ناڵی كوردستان 24 به‌خشرایه ئه‌و ڕاهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه و هه‌روه‌ك لای خۆشیه‌وه ئه‌رسه‌لان جه‌لال سوپاسی كه‌ناڵی ناوبراوی كردوو هه‌روه‌ك خه‌لاَته‌كه‌ی كرده دیاری بۆ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان كه به هه‌وڵی هه‌مووان له‌و مانگه‌دا و له كۆی چوار یاری توانیان 10 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانه و خاوه‌ن 17 خاڵه .