پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ده‌ست نیشان كردنیان به ئه‌ندامانی یه‌كێتی كاراتێی عێراق و یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له به‌ڕێزان ( دیار جه‌بار و كامه‌ران حه‌سه‌ن ) ده‌كات.
به‌ڕێز دیار جه‌بار وه‌رزشكارێكی دێرینی شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بووه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به وه‌رزشی كوردستان و شاری سلێمانی كردووه و له ئێستاشدا و دوایی ده‌ست نیشان كردنی به ئه‌ندامی یه‌كێتی كاراتێی عێراق یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئاراسته ده‌كات و هیوایی سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كه‌ی بۆ ده‌خوازێت .
هه‌روه‌ك دووباره پیرۆزبایی خۆمان له وه‌رزشكاری دڵسۆز به یاری تۆپی ده‌ست و وه‌رزش دۆستی شاری سلێمانی به‌ڕێز كامه‌ران حه‌سه‌ن ده‌كه‌ین به‌ده‌ست نیشان كردنی وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی عێراق و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین .
دووباره پیرۆزه
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
4 / 11 / 2018