له‌ یه‌كه‌م یاریان دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژه‌ تیپی‌ كچانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ تونسن بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ .

به‌ پێی‌ خشته‌و پرۆگرامی‌ یاریه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م یاریان به‌رامبه‌ر كچانی‌ نه‌دوه‌ی‌ قوماتی‌ لوبنانی‌ ئه‌نجام داو به‌ ئه‌نجامی‌ 3-0 یاری‌ دووچاری‌ شكست بوون .

بڕیاریشه‌ یاری‌ داهاتووی‌ كچه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رامبه‌ر جه‌معییه‌ی‌ بن زه‌ردی‌ تونسی‌ بێت .


PM:04:25:04/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌