پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی بۆ خولی بێچوه شێرانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له تیمه‌كه ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌ی ، یاریگه‌ی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیمه‌كانی یانه ئه‌نجام دا‌و له‌و سه‌ردانه‌ی دا مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی تیمی بێچوه شێرانی به‌سه‌ر كرده‌وه .
ئه‌مه‌و له نزیكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران كردوو پاڵپشتی بۆ دووپات كردنه‌وه و هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كدا بۆ یاریزانانی تیمه‌كه ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ناوێكی دیاره له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراقدا و به سه‌دان یاریزان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن كه به‌رگی تیمه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بپۆشن ، جێگری سه‌رۆكی یانه ووتی دڵخۆشم ئێوه ده‌بنه نه‌وه‌ی دوا ڕۆژی یانه‌كه‌مان و هیوادارم له ژێر ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رنتان بن چونكه خولی عێراق خولێكی به‌هێزه و ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌رزتانه به‌شداری ده‌كه‌ن به‌لاَم توانیوتانه ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌ن ، له درێژه‌ی وته‌كانی حاكم مه‌حمود ووتیشی ده‌بێت ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌نجام یاری نه‌كه‌ین به‌ڵكوو وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وشت مان پێش سه‌ركه‌وتن داناوه .
له دوا وته‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی كردوو ووتی پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان له شاری به‌غداد پاڵپشتان ده‌بم و له‌و قۆناغه به‌هێزه‌دا ڕكابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه .