پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه و مه‌شقه‌كانیان دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، دوایی ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ تیپه‌كه‌مان به خۆش حاڵیه‌وه له‌م وه‌رزه‌ش به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و به كۆمه‌ڵێك له یاریزانانی خۆبه‌خش و دڵسۆز بۆ یانه‌كه‌مان ئاماده‌كاریمان ده‌ست پێكردووه .
كانه‌بی ووتیشی ، له ئێستادا مه‌شقه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌فتانه زیاتر له 10 یه‌كه‌ی مه‌شقی تۆپ و ئاسن و توانایی جه‌سته‌ی به یاریزانان ده‌كه‌ین ، تا بگه‌ینه دوا بڕیارمان له‌سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی پێكهاته‌ی ته‌واوی تیپه‌كه‌مان .
بڕیاره له‌م مانگه‌دا و به‌به‌شداری تیپی باله‌ی 14 یانه‌ی عێراق كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون یارییه‌كانی وه‌رزی 2018 - 2019 ی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات كه به شێوه‌ی خول و به دوو قۆناغی چوون و هاتن یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن و له كۆتایش له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 4 یانه ده‌گاته خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
چاوه‌ڕوانی هه‌واڵ و زانیاری تازه‌بن له‌سه‌ر تیپه‌كه دوایی ده‌ست نیشان كردنی به‌رواری ده‌ست پێكردنی خوله‌كه و دیاری كردنی پێكهاته‌ی كۆتایی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 .