پێشمه‌رگه سپۆرت -
وا چاوه‌ڕان ده‌كرێت یانه‌ی لیڤه‌ر پوڵی ئینگلیزی تا مانگی ئه‌یلولی داهاتوو پلانی خۆی بۆ گه‌وره‌كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی خۆی بداته فیدراسیۆنی تۆپی پێی ولاَته‌كه‌یان ، له‌م باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیڤه‌ر پول ئیكۆ ڕایی گه‌یاندووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه پیته‌ر مۆر ڕایگه‌یاندووه كه له پلانماندایه تا مانگی ئه‌یلولی داهاتوو پلانی گه‌وره‌كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌مان به شێوه‌یه‌كی جواتر بده‌ینه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را هه‌روه‌ها كه وا پێش بینی ده‌كه‌ین له كاری گه‌وره‌كردنه‌كه‌دا ژماره‌ی كورسی سه‌یر كه‌رانی یاریگاكه بگه‌یه‌نینه 60 هه‌زار كورسی كه به‌مه‌ش داهاتی یانه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت .