پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاراتێی ئێران سالاَنه پاڵه‌وانێتیه‌كانی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاری كاراتێ درێژه پێده‌دات و یه‌كێكیش له‌و پاڵه‌وانێتیانه ، پاڵه‌وانێتی كاراتێی كاپیته‌ڵ كاپه .
بڕیاره له به‌رواری 18 تا 20 / 10 / 2018 و له شاری تاران پاڵه‌وانێتی كاراتێی كاپیته‌ڵ كه‌پ به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( ئێران ، ئازه‌رباینجان ، هندستان ، سریلانكا ، مالیزیا ، ئه‌فغانستان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی عێراق ) به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بریتی ده‌بن له ( پشتویان فه‌ره‌ج سه‌رۆك شاند ، ئه‌رسه‌لان مورادی و سه‌ركان نزار ڕاهێنه‌ران شه‌ش یاریزانی كچان و حه‌ڤده یاریزانی كوڕان ) ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به‌شداری یاریزانانی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه دۆستانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ره‌كییه‌كان ئاستی یاریزانانی ئێمه به‌ره‌و پێش ده‌بات و ئه‌و ئاسته به‌رزه‌شیان ده‌یان گه‌یه‌نێته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به نمونه‌ی ئه‌و چه‌ندان یاریزانه‌ی له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .
ڕاهێنه‌ركه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، سوپاسی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هاوكاری به‌رده‌وامی تیپه‌كه‌مان ده‌كات و سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ین كه هه‌میشه پاڵپشت بوون بۆ تیپه‌كه‌مان .