پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عبد الواحد
له درێژه‌ی كه‌مپه‌كه‌ی دا بۆ ئاماده‌كاری خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووه‌م یاری دۆستانه‌ی له شاری دهۆك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاكرێ ئه‌نجام دا .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو به‌ڕێوه چوو سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 5 - 2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
بڕیاره كه‌مپی ئاماده‌كاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و له شاری هه‌ولێر مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كان درێژه پێبده‌ن .