به‌ په‌له‌ : كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ عێراق



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

شاری‌ به‌غداد و هۆڵی‌ گه‌ل یاریه‌كانی‌ دوا قۆناغی‌ خولی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ له‌ خۆگرت و له‌ ده‌ست پێكی‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌ كه‌ ڕكابه‌ری‌ بۆ نازناوه‌كه‌ به‌ به‌هێزی‌ له‌ نێوان كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد ، كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كه‌كانیان توانیان نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست بهێنن .

له‌ شاری‌ به‌غداوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ دا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ به‌ده‌ستیان هێنا تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، سوپاس بۆ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌م و جێگری‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ كه‌ پاڵپشت بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئێمه‌ له‌ خولێكی‌ وا پڕ ڕكابه‌ر كه‌ چه‌ندین كچه‌ یاریزانی‌ به‌هێز له‌ یانه‌كان هه‌بوون بۆ ئه‌نجامه‌كان ڕكابه‌رییان ده‌كرد وه‌ سوپاس بۆ هاوكاران و دڵسۆزانم كه‌ هه‌رده‌م له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان پاڵپشتی‌ ئێمه‌یان كردووه‌ .

به‌ڵێن ووتیشی‌ خولی‌ ئه‌م ساڵ جیاواز بوو له‌گه‌ڵ خوله‌كه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ چه‌ندین كیژه‌ یاریزانی‌ به‌هێزمان له‌ یانه‌كان بینی‌ به‌لاَم خۆش به‌ختانه‌ كچه‌ یاریزانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان ئه‌و نازناوه‌ گرنگه‌ مێژووییه‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و جامه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ .


PM:01:41:12/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 1062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌