پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌نجام دانی حه‌وت یاری و شه‌ش سه‌ركه‌وتن ئه‌نه‌س سه‌رداری یاریزانی بێچوه‌شێری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت كه یاریه‌كانی له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عب ئه‌نجام دراو ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا دوایی به‌شداریكردنی 20 یاریزان ئه‌نه‌سی بێچوه‌شێری یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م مسۆگه‌ر بكات دوایی ئه‌وه‌ی له كۆی حه‌وت یاری شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌نه‌س قه‌ڵغانی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراقی به‌ده‌ست هێنا له پله‌ی باشترینه‌كانی ڕیزبه‌ندی هات .