پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق كردبوویه‌وه توانی به كۆكردنه‌وه‌ی زۆترین خاڵ یانه‌ی عه‌له‌م بكاته خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م .
به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له ڕۆژانی 4 و 5 ئه‌یلولی 2018 پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو .
تێیداو به‌هۆی نه‌ناردنی نوسراوی ده‌ست به كاربوونی ده‌سته‌ی كارگێڕی نوێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق تیپه‌كه‌ی كچانی یانه نه‌یان توانی به ناوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری بكه‌ن و بۆ مانه‌وه‌ی ژماره‌كانیان و به‌رده‌وام بوونیان له ڕكابه‌ریی یارییه جیاوازه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی عێراق دوایی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یان به ناوی یانه‌ی عه‌له‌م به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كرد .
له كۆتا ئه‌نجامه‌كانیشیاندا كچه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوانه توانیان به كۆی 142 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌میی پاڵه‌وانێتی خه‌لاَتی گه‌وره بگرن و له كۆی 16 یاری له 15 یاری پله‌ی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كردوو ته‌نیا له یه‌ك یاری پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
جێگی باسه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا 35 یانه‌ی به‌شداری كردوو له كۆتایش جام و خه‌لاَتی یه‌كه‌می به یاریزانان و تیپه‌كان درا .