پێشمه‌رگه سپۆرت -
له كۆشكی شاهانه‌ی باڤاریای ئه‌ڵمانیا ماركۆس شۆده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی باڤاریا میدالیی ڕێزی له ملی شڤاین شتایگه‌ری یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایر مینشن كرد .
باستییان شڤاین شتایگه‌ر كه ئێستا یاریزانی یانه‌ی شیكاگۆی ڤایری ئه‌مریكایه دوایی گه‌یشتنه‌وه‌ی به ولاَتی ئه‌ڵمانیا ئه‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌ی بۆ ئه‌نجام دراو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ستایشی شتایگه‌ری كردوو ڕای گه‌یاند كه شتی زۆرت به‌خشیوه‌ته باڤاریا ، بڕیاریش وایه سبه‌ی سێ شه‌مم 28 ئاب له یاریه‌كی دۆستانه‌دا و وه‌ك ڕێز لێنانێك بۆ ئه‌م یاریزانه‌ی ئه‌ڵمانیا یانه پێشووه‌كه‌ی و یانه نوێكه‌ی به یه‌ك بگه‌ن .
جێگه‌ی باسه شتایگه‌ر هه‌شت جار توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشوی نازناوی خولی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بهێنێت و حه‌وت جاریش جامی ئه‌ڵمانیا و یه‌ك جاریش نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایی له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌سته‌به‌ر كردووه .