پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك نه‌ریتی سالاَنه‌ی خۆی و به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش چوونی یاری تۆپی پێ له شاری سلێمانی دا ، به‌شی توپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له ڕاهێنه‌رانی به ئه‌زموون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ له دایك بوانی 2001 و 2002 ئه‌نجام ده‌دات و هه‌روه‌ك بۆ ئاستی لاوانیش ته‌مه‌نه‌كانی 1999 - 2000 ده‌توانن به‌شداری له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بكه‌ن تا ببنه یاریزانی داهاتووی تۆپی پێی تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كه .
ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له به‌رواری 14 / 7 / 2018 و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێن و یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕین-یش ئه‌و یاریه‌گه‌یه ده‌بێت كه تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت .