پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ده‌ست پێكی كه‌مپێكی مه‌شقی چڕ له شاری سلێمانی ، هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی له‌و كه‌مپه‌دا چڕ ده‌كاته‌وه .
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به 6 یاریزان له كێشه جیاوازه‌كان به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا بكات كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 11 تا 15 ته‌مووز به‌رده‌وام بێت .
ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له 4 یاریزانی كوردستان و دوو یاریزانی خواروو پێك دێن كه‌مپه‌كه‌یان له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ران ( ئه‌رسه‌لان موورادی و شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له‌و باره‌ه‌یه‌وه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیا ده‌كات و ییاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له دوایی دوو پاڵه‌وانێتی دیاری كراون له‌سه‌ر ئاستی به‌هێزیان ، هه‌روه‌ك ووتیشی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه زۆرێك له ولاَتانی وه‌ك ( یابان كه داهێنه‌ری یاری كاراتێیه ، ئێران ، كازاخستان ، ئۆزبه‌كستان ، سین و چه‌ندین ولاَتی به‌هێزی دیكه تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و ئامانجی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كاریگه‌ر ده‌بێت .
ڕاهێنه‌ری كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ووتیشی ، ئه‌م كه‌مپه له به‌رواری 27 / 6 تا 10 / 7 / 2018 و له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕِ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رله‌به‌یانیان شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ر مه‌شقه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و پاش نیوه‌ڕانیش به‌نده ئه‌و مه‌شقانه ده‌ڵێینه‌وه و ئاماده‌كاری پێویست به هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌كه‌ین .
ئه‌رسه‌لانی ڕاهێنه‌ر دڵخۆشی خۆی نیشان دا كه له كۆی 6 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 3 یاریزانی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ن و یه‌ك یاریزانیش له شاری هه‌ولێره و ئه‌وه‌ش به‌هێزی یاریه‌كه له یانه‌ی پێشمه‌رگه و كوردستان نیشان ده‌دات .
ئه‌رسه‌لان له دوا وته‌یدا ، سوپاسی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه هاوكاری ته‌واو بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌مپه‌كه‌یان و هیوایی خواست ئه‌وان هه‌رده‌م پاڵپشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكه‌ن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا‌و ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ به‌شداری له دوو پاڵه‌وانێتی ڕابردوو كردوو توانیمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیم و سێ یاریزانی پاڵه‌وانیشمان بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری كۆمیته ( قیتال ) .
شاخه‌وان ووتیشی هاوشاندی هه‌ڵبژارده‌كه وه‌ك ڕاهێنه‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌ی ولاَتانی ئاسیا ده‌كه‌م و هه‌روه‌ك له په‌ڕاوێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا به‌شداری له خولی ڕاهێنه‌ری ئاسیاوی ده‌كه‌م .