یاریزانانی پێشمەرگە لە پێشەنگدان


 
پێشمەرگە سپۆرت -

یەکێتی شەترەنجی عیراق قۆناغی کۆتایی یارییەکانی پاڵەوانێتی یاریزانانی یانەکانی عیراقی دەستپێکرد و تێدا لەو پاڵەوانێتیە یاریزانانی پێشمەرگە کەوتنە رکابەری بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ و پلەکانی یەکەمی دوای ئەنجامدانی دە جەولەی یارییەکان حسێن عەلی حسێن یاریزانی یانەی پێشمەرگە بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ  بە پلەی پێشەنگ دێت.
 
 
ئەمەو یاریزان رەوەند حامد بە شەش خاڵ و نیو پلەی دووەمی گرتوە و زۆزگ سەڵاح و ئەحمەد جەزاش ململانیی ئەنجام دەکەن .

جێگەی باسە هەژدە یاریزانی پاڵەوانی یانەکانی عیراق لەم قۆناغە بەشدار بوون  و بڕیاریش وایە رۆژی پێنج شەممە 5ی تەمموزی 2018  کۆتای بە پاڵەوانیتیەکە بێت .




PM:10:37:04/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌