پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق قۆناغی دووه‌م و كۆتایی ئه‌نجام ده‌دات و یانه‌ی پاڵه‌وانێش ده‌بێته نوێنه‌ری عێراق له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ئاسیا .
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغ گه‌یشتنه شاری به‌غداد و به‌شداری له ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن .
شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دوا و ووتی ، تیپه‌كه‌مان له 12 یاریزانی به‌هێز پێك دێت و دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی یاریه‌كانی ده‌كه‌ین و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی نازناویش ده‌ده‌ین تا بتوانین ببێنه نوێنه‌ری عێراق له پاڵه‌وانێتی ئاسیاوی كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی 7 ی ئه‌م ساڵ و له ولاَتی ئوردون به‌ڕێوه بچێت .