پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌یشته شاری به‌غداد ، بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه 31 ئاداری 2018 و له شاری به‌غداد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و فیدراسیۆنه له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه فیدراسیۆنی ناوبراو ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام داوه و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانیش ( FIFA ) مونعیم فاخوری ڕاسپاردووه كه وه‌ك چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیار نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و فیفا بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كه .