باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ مندالاَن وه‌رده‌گرێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وه‌ك سالاَنی‌ ڕابردوو فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ وه‌رزی‌ پشووی‌ هاوینی‌ ساڵی‌ 2018  ده‌ست ده‌كات به‌ تۆمار كردنی‌ ناوی‌ یاریزانانی‌ مندالاَن له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ 8 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر .

سه‌باره‌ت به‌ مه‌شقه‌كانی‌ فێرگه‌كه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی‌ نوێ‌ نه‌هرۆ حه‌مه‌ ساڵح ڕاهێنه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌  تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، وه‌ك هه‌میشه‌ و له‌م ساڵ جیاواز له‌ سالاَنی‌ ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین ، ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ دایكان و باوكان ده‌توانن ناوی‌ منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ 07701553066



PM:05:16:27/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 659 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌