پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق 16 یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوی بانگێشت كرد بۆ به‌شداریكردن له كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان له شاری به‌غداد به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردنی تیپی باله‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی باله‌ی عێراق بۆ به‌شداریكردن له یاریه‌كانی پالاَوتنی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره له ڕۆژانی 21 تا 30 ته‌مووزی 2018 و له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه بچێت .
ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه دوایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته‌كان ئه‌م یاریزانانه‌ی بانگێشت كرد كه چوار یاریزانی له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -ین و ته‌واوی یاریزانانیش بریتین له .
1 - ناسر جه‌میل ، ماهر عه‌دنان - له یانه‌ی غازی جنوب
2- مونته‌زر محه‌مه‌د ، حسێن جومعه - له یانه‌ی شوڕته
3- عه‌بدولاَ كه‌ریم ، مسته‌فا ئه‌سعه‌د ، عه‌لی خوفاجی - عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم - له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
4- غه‌یس نیعمه ، عه‌باس ڕیاز - له یانه‌ی شه‌ته‌ڕه
5- عه‌لی ساحیب - له ییانه‌ی به‌حری
6 - ئه‌حمه‌د حازم ، عه‌لی حسێن - له یانه‌ی قوه جه‌ویه
7- ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر - له یانه‌ی نه‌فتی میسان
8- شاهین شوان - له یانه‌ی هه‌ولێر
9- ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم - له یانه‌ی كوفه