پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ربه‌سته سه‌خته‌كانی دووه‌م قۆناغی یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی بڕی و له هه‌سێ یاریكه‌ی دا توانی به 9 گێمی یه‌كلایه‌نه و به 9 خاڵ له هه‌رسێ تیپه ڕكابه‌ره‌كه‌ی ( غازی به‌سره ، شوڕته و به‌حری ) بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامانه‌شی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 5 ئاداری 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌عب له شاری به‌غداد دوا یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له یه‌كه‌م یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری به‌سره بونه‌وه و له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی زه‌نگی سه‌ركه‌وتنی لیَداو له شاری به‌غداوه جامی دووه‌می خوله به‌هێزه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه دوایی بردنه‌وه‌ی له‌و یاریه‌دا به سێ گێمی بێ وه‌لاَم .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری له نێوان تیپه‌كانی یانه‌ی غازی به‌سره و شوڕته‌ی به‌غداد به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 3-2 گێم له به‌رژه‌وه‌ندی غاز به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز به 51 خاڵ نازناوی خوله‌كه‌ی برده‌وه و پله‌ی دووه‌میش بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی بوو به 47 خاڵ و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی شوڕته بوو به 46 خاڵ و ، هه‌روه‌ك دوا پله بۆ یانه‌ی به‌حری بوو به 21 خاڵ .