پێشمه‌رگه سپۆرت -
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ بڕیار دانی ئه‌ندرێس ئینیستایی هاونیشتیمانی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به چوونی بۆ یانه‌یه‌كی خولی چینی هه‌وڵ ده‌دات له وه‌رزی داهاتوودا یاری بۆ بكات .
به پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی AS ی ئیسپانی گواردیۆلا ماوه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له نزیكه‌وه ڕه‌زامه‌ندی یاریزانی ناوبراو وه‌رگرێت بۆ یاریكردن له وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی چونكه ئه‌و پێی وایه كه ئینیستا هێشتا ده‌توانێت له یاریكردن به‌رده‌وام بێت و ئاستی نه‌گۆڕاوه ، له لایه‌كی تریشه‌وه لویس ئینریكی ڕاهێنه‌ری پێشووی به‌رشه‌لۆنه ئه‌ویش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئینیستا كردووه كه له وه‌رزی داهاتوو ڕاهێنه‌ری هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌و یاری بكات .
جێگه‌ی باسه ئه‌ندرێس ئینیستا سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه دوایی به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی شایی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بڕیاری دا چیتر كاروانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام نه‌بێت .