پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا‌و توانی بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كاد بباته‌وه .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 نیسانی 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كاد ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی ئه‌كاد توانیان كۆنترۆڵی یاریه‌كه بكه‌ن و له گێمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م به جیاوازی 8 تا 9 سكۆر له پێش بن .
ئه‌مه‌و له گێمی چواره‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه هاوسه‌نگی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان كه 9 سكۆر بوو هێنایه‌وه به یه‌كسان بوون و توانیان له 3 خوله‌كی پێش كۆتایی یاریه‌كه تا كۆتایی به جیاوازی 7 سكۆر پێش بكه‌ون و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به 64 - 71 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی عێراق .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان یاریه‌كی به‌هێزی پڕ ڕكابه‌ری ئه‌نجام دا‌و توانی سه‌ركه‌وتووبێت له‌و یاریه‌ی دا دوایی بردنه‌وه‌ی له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كاد ، هه‌روه‌ك ئه‌و ووتی ، به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشته یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له داهاتوویه‌كی نزیك واده‌ی ده‌ست پێك و شوێنی ئه‌نجام دانی دیاریه‌كانی دیاری بكات .