پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد بۆ بره‌و دان و به‌ره‌و پێش چوونی یاری شه‌تڕه‌نج چالاكییه‌كانی خۆی درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی كلاسیكی ده‌ست پێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی كراوه و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت 52 كوڕ و كچه یاریزان به‌شدارن و زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی ئاست به‌رزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك یه‌كێك له باشترینه‌كان له ڕیزبه‌ندیه‌كانی پێشه‌نگ دێت و بۆ ئه‌نجام له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌شداری ده‌كات .